ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت
پلەی گەرما لە گەرمیانیش دێتە خوار 20 پلە
ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمشەو بارانبارین کۆتایی دێت و پلەی گەرماش زیاتر نزم دەبێتەوە و کەشەکە ئیدی سارد دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 16.11.2025 بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەورى تەواو دەبێت، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت.
دوای نیوەڕۆ لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکوک و هەروەها بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان، بارانبارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک شوێن هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە شەودا وردە وردە کاریگەری شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش، لە بەرەبەیاندا ئەگەرى دروستبوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، پلەی گەرماش تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی