دەیکەن بە بێژەنگ

پاسەوانانى پەرلەمانتارێک ماڵێک دەدەنە بەر گولـلە

964+

وریا فەتاح

هێشتا نەچووە بۆ پەرلەمان، بەڵام پەرلەمانتارێکى تازە دەرچوو لەسەر رەخنەگرتن لێى، پاسەوانەکانى ناردە سەر ماڵێک لە قەزاى دووبز و کردیان هێندەیان گولـلە پێوەنا کردیان بە بێژەنگ.

سەرچاوەیەکى بەرپرس بە 964ـى وت،”کەسێک بە ناوی نۆفەل کە بەردەوام رەخنەی لەسەر “موهەیمەن حەمدان”ـی دەنوسی کە کاندیدى دەرچووە، ئەمڕۆ موهەیمەن حەمدانی داوا لە پاسەوانەکانی دەکات کە ئەو نۆفەل ناوەی بۆ بانگهێشتی بارەگاکەی بکەن، بەڵام نۆفەل پێی زانیوە گەڕاوەتەوە ماڵ و لەسەربانی خۆیان لە گەڵ پاسەوانەکانی موهەیمەن حەمدانی دەبێتە شەڕە تەقەیان و کێشەکە گەورە دەبێت”.

بەپێى ئەو دیمەنانەى بۆ 964 نێردراون، ماڵى ئەو کەسە لەلایەن پاسەوانەکانى ئەو پەرلەمانتارە دراوەتە بەر دەستڕێژى گولـلە و زیانێکى زۆر بەر دیوار و پەنجەرە و ئۆتۆمبێلێک گەیشتووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، سوپای عێراقی و پۆلیس بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزێکە گەیشتونێتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام پەرلەمانتارەکە زلـلەیەکی کێشاوە بە دەموچاوی ئەفسەرێکی هێزە سەربازییەکە عێراق بە پلەی نەقیب کە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزیەکە لەو شوێنە بووە.

ئاشکراشى کرد، لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و سەرجەم بەرپرسانی ئەمنی کەرکوک لە شوێن رووداوەکەن.

سەرچاوەیکی دیکە نزیک لە پەرلەمانتار موهەیمەن حەمدانی بە 964ـی وت،” ئەو کەسە لە ژێر کاریگەری مەی بوە ویستویەتی هەڵبکوتێتە سەر ماڵی پەرلەمانتارەکە، بەڵام دوای راونانی لەلایەن پاسەوانەکانى تاکو نزیک ماڵەکەی، خۆی گەیاندۆتە ژورەو بەچکی کەڵاشینکۆف تەقەی لە پاسەوانەکان کردوە”.

964 چەندین جار پەیوەندی بە پۆلیسی دووبز و پەرلەمانتاری ناوبراو نوسینگەکەیەوە کرد، بەڵام هیچ لایەکیان وەڵامیان نەدایەوە.

تورکیا: لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە کونسوڵخانەی ...

تورکیا: لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردن لە کونسوڵخانەی عێراق دەکەین