كۆلیژ و به‌شه جیاوازه‌كان ده‌گرێته‌وه
زانکۆى سىه‌ڵاحه‌د‌ین هەڵمەتی رشاندنی بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان دەستپێکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانکۆى سىه‌ڵاحه‌د‌ین، له‌رێگه‌ى بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێكی رشاندن كردووه له كۆلیژ و به‌شه‌كانى به‌مه‌به‌ستى قه‌ڵاچۆكردنى مێرووە زیانبەخشەکان كه ساڵانه له چه‌ند شوێنێك بڵاوده‌بنه‌وه.
زانكۆكه ده‌ڵێت، ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەت بۆ مامۆستایان، قوتابیان، و فەرمانبەران، كارى له پێشینەیانە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هەڵمەتهكهیان ده‌ستپێكردووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بە هاوکاری سەرپەرشتیاران و فەرمانبەرانی کەمپی دوو، کەمپی یه‌ك، کەمپی بەشەناوخۆیی کچان و کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی، به‌ڕێوه‌چووه.
کاری رشاندنەکە رۆژانه لە کاتژمێر 9:30ـى خوله‌كى بەیانی دەستپێده‌کات و کاتژمێر 5:30 خوله‌كى ئێواره كۆتایی دێت.
زانکۆى سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت، بەردەوام دەبن لە گرنگیدان بە تەندروستی و سەلامەتیی گشتی، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پێشکەوتنی خوێندن و کارکردن.