چەند هەوڵێکی ئەمڕۆمان بێ ئەنجام بوو

کارەبا دەبڕێ و پڕۆژەی رووناکیش جواب ناداتەوە

964+

شۆڕش قادری

پڕۆژەی رووناکی هێڵێکی تەلەفۆنی بە ژمارە 1992 بۆ وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان داناوە بەڵام هەندێک جار بەهیچ شێوەیەک جواب نادەنەوە.

شەوی رابردوو لە کاتژمێر 2ـی نیوەشەو بەدواوە کاربای چەند گەڕەکێکی هەولێر بڕاوە و تا نزیکەی کاتژمێر 7ـی بەرەبەیان نەهاتووەتەوە، ئەمڕۆش لە هەندێک گەڕەک کارەبا چەند کاتژمێرێک نەبووە، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە 964 چەند جارێک پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 1992ـی پڕۆژەی رووناکییەوە کرد، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە و نەدایەوە.

جا ئەمە هەر گلەیی ئێمە بە تەنیا نییە، هاوڵاتیانیش پێشتر چەند جارێک گلەیی ئەوەیان هەبووە کە لەکاتی دروستبوونی کێشەدا پەیوەندیان بەو ژمارە تەلەفۆنەوە کردووە، بەڵام ئەوانیش بێ وەڵام ماونەتەوە.

پچڕانی ئەو کارەبایە ئەمڕۆ بە ئەگەری زۆرەوە پەیوەندی بە ئەو شەپۆلە بارانبارینەوە هەیە کە دوو رۆژە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، چونکە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕینیش شۆرتی کارەبا دروست بووە و چەند فیدەرێک لەکار کەوتوون، کارمەندێکی کارەباش لە رانیە کارەبا گرتوویەتی و بریندار بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی سلێمانی لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

کارمەندێکی کارەبای هەولێر کارەبا گرتی و گیانی لەدەستد...

کارمەندێکی کارەبای هەولێر کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ هەولێر کارەبای دەبێتە 24 کاتژمێری