هەر مسقاڵێک زێڕ 5000 دیناری دیکەی چووەسەر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیار 21 بە چەندە؟
زێڕ هاڕەی کرد و هەر مسقاڵێک 30 هەزار دیناری لێبووەوە
964+
شۆڕش قادری
پێچەوانەی زۆربەی پێشبینییەکان زێڕ هەرزان بوو و بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە هەر مسقاڵێک 30 هەزار دیناری لێبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4084 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 141 هەزار دینار هەژمار کراوە، لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە یەک ئۆنسی زێڕ بە 4237 دۆلار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 860 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 820 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 703 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.