وێنەی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی
پەیامی بەرپرسان
سلێمانی بە کاریگەر و ئازاد ناودەبەن و چاویان لە ئاوەدانیەتی
964+
ئەحمەد مستەفا
بۆ تەمەن و بنیادنانی سلێمانی، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی، سێ پەیامی کورتیان لە فەیسبووکەکانیان نوسیووە، نێچیرڤان بارزانی، شارەکە بە کاریگەر ناودەبات، مەسرور بارزانی داوای خزمەتکردنی دەکات و قوباد تاڵەبانی بە داهێنان و ئازادی ناوی دەبات.
ئەمڕۆ شارە حەیاتەکە، تەمەنی بوو بە 241 ساڵ، لە سەرای شارەکە و هەندێک لە شوێنە گشتییەکان نە مەراسیم و بۆنە یادی دەکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە خۆی زۆرجار وتوویەتی نیوەی سلێمانییە لە فەیسبووکەکەی خۆی نوسیوویەتی، سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه، ههميشه كاريگهر و مايهى پێزانين و شانازيى گهلى كوردستانه. هيواى بهردهواميى پێشكهوتن، گهشهسهندن، ئاوهدانى و ئارامى بۆ سلێمانى و ههموو كوردستان دهخوازم.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی وا دەردەکەوێ زیاتر ئاگای لە خزمەتکردنەکانە بە سلێمانی و نوسیوویەتی، سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە.
هەروەک قوباد تاڵەبانی نوسیوویەتی، سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشانگایەتییەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیوویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە، بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر پێشەنگ دەبێت و ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و وەک هەمیشە مەڵبەندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد دەبێت.
دەقی پەیامەکان
پەیامی نێچیرڤان بارزانی؛
له يادى ٢٤١ ساڵهى بنياتنانيدا، به گهرمى پيرۆزبايى له شارى ههڵمهت و قوربانى، شارى خۆشهويستى سلێمانى، پایتهختی ڕۆشنبيرى، مهڵبهندى ئهدهب و هونهر و له تهواوى خهڵكى ئازيزى شار، دهكهم.
سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه. ههميشه كاريگهر و مايهى پێزانين و شانازيى گهلى كوردستانه. هيواى بهردهواميى پێشكهوتن، گهشهسهندن، ئاوهدانى و ئارامى بۆ سلێمانى و ههموو كوردستان دهخوازم.
پەیامی مەسرور بارزانی؛
لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.
پەیامی قوباد تاڵەبانی؛
لە یادی ٢٤١ ساڵەی بونیادنانی شاری شاران، جارێکی دیکە خۆشەویستی قوڵی خۆمان بۆ سلێمانی و دانیشتووانە ئازا و سەربەرزەکەی دووپات دەکەینەوە و شانازی بە ئێستا و بە مێژووە درەوشاوەکەی دەکەین.
سلێمانی نەک هەر بۆ خەڵکی شارەکە، بەڵکو بەهۆی ئەو رۆڵە پێشانگایەتییەی کە بە درێژایی مێژووەکەی بینیوویەتی لای هەموو کوردێک شارێکی خۆشەویستە. بە دڵنیاییەوە لەمەودواش هەر پێشەنگ دەبێت و ساڵ لە دوای ساڵ ئاوەدانتر و گەشەسەندووتر دەبێت و وەک هەمیشە مەڵبەندی داهێنان و رۆشنبیری و بیری ئازاد دەبێت.