"کەسەکان دەستگیر کراون"
لەناو جەرگەی تارانی پایتەخت ئاڵای سەردەمی شا هەڵکرا
964+
شۆڕش قادری
لەناو جەرگەی تارانی پایتەخت و بەجلوبەرگی سەربازییەوە، ئاڵای سەردەمی شا هەڵکرا و میدیای ئێرانیش دەڵێت، کەسەکان دەستگیر کراون.
ئاڵاکە وێنەی شێر و خۆڕێکی لەسەرە و لەناو میترۆیەکی پایتەخت و لەلایەن دوو کەسەوە هەڵکراوە کە جلوبەرگری سەربازیان لەبەرە.
ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لەناوخۆی ئەو وڵاتە لێکەوتووەتەوە و میدیاکانی ئێران دەڵێن ئەو کەسانە پۆستی سەربازییان نییە
و دەستگیر کراون.
کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە بۆ 964 نەزانراوە.