'کارمەندمان کەمە"

نەخۆشخانەی منداڵبوونی رانیە فریای نەخۆش ناکەوێ

964+

باخان تۆفیق

بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەک لەناو تۆڕە کۆمەڵایتیەکان کە نیشانی دەدات لەناو نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون و منداڵانی رانیە، ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە هۆڵەکانی چاودێریکردنی نەخۆش هەیە و کارمەندەکان ناگەن بە پێدانی چارەسەری لە کاتی خۆیدا، کاردانەوەی زۆری لەناو خەڵکیدا بەدوای خۆیدا هێناوە و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت،” هەر ئەوەندە دەتوانین، کارمەندمان کەمە و نەخۆش زۆرە”.

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت هاوڵاتییەک بە مۆبایلەکەی، دیمەنی ناو نەخۆشخانەکەی گرتووە کە ژمارەیەک خێزان بەسەر سەری منداڵەکانیانەوە وەستاون و منداڵەکانیش بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای وەرزی، چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و بەشێکیان گلەیی ئەوە دەکەن پەرستار و پزیشکەکان لە کاتی خۆیدا چارەسەر بە نەخۆشەکان نادەن.

سەبارەت بەو گرفتە 964 پەیوەندیکرد بە محەمەد سابیر جێگری بەڕیوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون و منداڵانی رانیە، ئەو وتی، “بەهۆی زۆری نەخۆش و کەمی کارمەند، ئەم حاڵەتانە روو دەدەن، هەندێکجار نەخۆشەکانمان ئەوەندە زۆرن کە بەشێکیان لەسەر کورسی ناو هۆڵەکانی چاودێری دەکەون و چارەسەریان بۆ دەکرێت”.

“چەندین نوسراومان کردووە بۆ زیادکردنی کارمەند لەناو نەخۆشخانەکەمان و چاوەڕێی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەن”، محەمەد سابیر وای وت.

ئەم نەخۆشخانەیە گرنگیەکی زۆری هەیە لە بواری تەندروستی لە سنوری ئیدارەی راپەرین، چونکە ژمارەیەکی زۆری نەخۆش لە تەواوی قەزا و ناحیەکانی سنورەکە و قەزاکانی دەوروبەریش سەردانی دەکەن.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دەکرێتەوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دەکرێتەوە

لە رانیە نەخۆشخانەیەک تەرخانکرا بۆ نەخۆشانی هەوکردنی ...

لە رانیە نەخۆشخانەیەک تەرخانکرا بۆ نەخۆشانی هەوکردنی پەردەی مێشک