دهۆک بەرزترینە

کۆمیسیۆن ئەنجامى بەرایى 99.98%ـى دەنگەکانى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

دوای جیاکردنەوەی 99.98%ـی دەنگەکانی کۆی گشتی بنکە وێستگەکانی دەنگدان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025، کە تێیدا 54.34%ـى دەنگدەران بەشدارى پرۆسەکەیان کردووە، ئەم ژمارەیە وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان) ناگرێتەوە.

وەک ئەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن بڵاوى کردووەتەوە، ژمارەی گشتیی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لە هەڵبژاردنی گشتیی ساڵی 2025 (پێش دەنگدانی تایبەت) گەیشتووەتە 10,904,637 کەس، بەمەش رێژەی بەشداریی گشتیی گەیشتووەتە 54.34%..

وردەکاریی بەشداریی لەسەر ئاستی پارێزگاکان:

بەغدا/رەسافە: 41.55%
دهۆک: 76.07%
هەولێر: 69.02%
سلێمانى 56.87%
نەینەوا: 64.07%
کەرکوک: 64.12%
دیالە: 55.49%
ئەنبار: 65.93%
بەغدا/ کەرخ: 53.27%
بابل: 49.82%
کەربەلا: 46.13%
واست: 46.76%
سڵاحەدین: 66.44%
نەجەف: 42.70%
قادسیە: 48.39%
موسەنا: 49.79%
زیقار: 47.94%
میسان: 40.11%
بەسرا: 50.21%

دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان):

هێزە ئەمنییەکان:
ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لەناو هێزە ئەمنییەکاندا گەیشتووەتە 1,313,980 کەس.
لەم ژمارەیەش 1,084,289 کەس دەنگیان داوە، بەمەش ڕێژەی بەشداریی گەیشتووەتە 82.52%.
ئاوارەکان:
ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە لەناو ئاوارەکاندا گەیشتووەتە 26,538 کەس.
لەم ژمارەیەش 20,527 کەس دەنگیان داوە، بەمەش ڕێژەی بەشداریی گەیشتووەتە 77.35%.