ئەمشەو لە هەولێر

پۆستەر و وێنەی كاندید و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەكان لادەبرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر هەڵمەتی لابردن و لێكردنەوەی پۆستەر و وێنەی كاندید و ئاڵای حزبەكان و لایەنە سیاسییەكان دەستیپێكرد و پارێزگار خۆی سەرپەرشتی دەكات.

ئەمشەو سێشەممە 11.11.2025، دوا بەدوای كۆتایهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی، هەڵمەتەكە لە ژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بۆ لابردنی پۆستەر و وێنەی كاندیدان و ئاڵای حزب و لایەنە سیاسیەكان دەستیپێكرد.

لە هەڵمەتەكەدا وەك لە راگەیاندنی پارێزگادا هاتووە، شارەوانی بە هەموو بەشەكانی و ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری بەشدارن و هەرچی لۆگۆ و پۆستەر و لافیتە و وێنەی كاندید و ئاڵای لایەنە سیاسییەكان لادەبەن و شەقام و گوزەرەكان پاكدەكەنەوە.

دوای مانگێك لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دواتریش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی، ئیتر پۆستەر و وێنەی كاندید و لۆگۆی لایەنە سیاسییەكان پێویست نییە و بەشێكی زۆری شەقام و رێگەبانەكانیان گرتووە، پێش دەستپێكردنی هەڵمەتەكەش بەشێكی زۆری پۆستەر و وێنەی كاندید و لایەنەكان لە لایەن بەشێكی هاوڵاتییانەوە لێكرانەوە و بردران بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە شیش و ئاسنی پۆستەرەكان.

دهۆكیش بەخۆكەوت و پۆستەری كاندیدەكان لادەبەن

دهۆكیش بەخۆكەوت و پۆستەری كاندیدەكان لادەبەن