تا کاتژمێر 3:00ـی ئێوارە
رێژەی دەنگدان لە دهۆک گەیشتووەتە 46%
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
پرۆسەی دەنگدان لە پارێزگای دهۆک بێ کێشە بەڕێوەدەچێت و لە یەکێک لە بنکەکان، کە پەیامنێری 964ـی لێیە، لەسەرجەمی پێنج هەزار و 550 کەس، زیاتر لە دوو هەزار و 221 کەس دەنگیان داوە.
خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، تا کاتژمێر 3:00ـی ئێوارە لە پارێزگای دهۆک بەشێوەیەکی گشتی رێژەی دەنگدان گەیشتووە 46%.
وتیشی، چاوەرێ دەکرێت لەچەند کاتژمێری داهاتوودا رێژەی دەنگدان بەرزتریش بێتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر