"ده‌نگۆى ئه‌ملا و ئه‌ولایه"
كۆمیسیۆن ره‌تیده‌كاته‌وه بڕیاری نوێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدان ده‌ر‌كرابێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ره‌تیكرده‌وه كه هیچ برشیارێكی نوێیان له‌باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى كاندیدان دابێت و ده‌نڵێت ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت ه‌نگۆیه و دوورن له راستى.
كۆمسیسیۆن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له دوو رۆژی رابردوودا هه‌ندێك په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌واڵی نادروستیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گوایه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌یه‌ك كاندیدی دوورخستووه‌ته‌وه، لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌واڵانه به ته‌واوی دوورن له راستییه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییان به حه‌قیقه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌نگۆن و ئامانجیان گومڕاكردنی رای گشتییه.
كۆمیسیۆن داوای له هه‌موو هاوڵاتییان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه “زانیاری ته‌نیا له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن و وریایی بنوێنن پێش بڵاوكردنه‌وه یان گواستنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه دوایین بڕیاری دوورخستنه‌وه هه‌فته‌ی رابردوو بووه و تاوه‌كو ئێستا كه رۆژی ده‌نگدانی گشتی هیچ بڕیارێكی تری دوورخستنه‌وه نییه.