كارمەندانی كۆمیسۆنی هەڵبژاردن لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
ئه‌نجامه‌كان له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به‌غدا
“هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ پاراستنى هه‌ڵبژاردن له ئاستێكی به‌رزدایه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌ڵێت، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ئاستێكی به‌رزدایه بۆ به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پاراستنى به‌شێوه‌یه‌كى هێمنانه، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنیش له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به‌غدا.
لیوا قه‌یس محه‌مه‌داوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چوار مانگی ڤابردودا گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی به‌رز، ئه‌مه‌ش به‌شداره له یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی ناوه‌نده‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی كه ده‌كه‌ونه سنوره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و پارێزگاكانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی پلانێكی دروست بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن له رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانییه‌وه به‌پێی خشته‌یه‌كی ورد.
وتیشی “له لیژنه‌ی سه‌ره‌كی هاوبه‌ش نوێنه‌رمان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كڕیزی بڕیاری ئه‌منی و كرده‌وه‌ی مه‌یدانی”.
لیوا قه‌یس محه‌مه‌داوی راشیگه‌یاندوه، “یاسای هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان جێبه‌جێده‌كرێت، جیاوازییه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی پاراستن له‌ناو هه‌رێمدایه، كه بۆ یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه) دیاریكراوه، له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا، كه‌ره‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردن له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پارێزگای دهۆكه‌وه هه‌یه له رێگه‌ی وشكانییه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و پاشان له‌وێوه بۆ به‌غدا ده‌گوازرێنه‌وه”.
سبه‌ی 11.11.2025 هه‌ڵبژاردنی گشتى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تێدا 31 هاوپه‌یمانی، 38 حزب و 79 تاكه‌كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتو ده‌كه‌ن و زیاتر له حه‌وت هه‌زار كاندیدیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن.