بەشێک لەو زەویانەی بۆ فەرمانبەران و هێزەکانى ناوخۆ و پێشمەرگە تەرخانکراون - وێنە: ئەرشیفی پارێزگاى هەولێر
پشتریش 16000 پارچە زەوی دابەش کراون
نزیکەی 4000 پارچە زەوی دیکە لە هەولێر دەدرێت بە پێشمەرگە
964+
شۆڕش قادری
نزیکەی چوار هەزار پارچە زەوی دیکە لە هەولێر دەدرێت بە پێشمەرگە و بەوەش ژمارەی ئەو زەویانەی بەسەر پێشمەرگەدا دابەش کراون، دەبێت بە 20 هەزار پارچە.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، 16 هەزار پارچە زەوی دابەشکرا، ئەمڕۆش نزیکەی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێت کە کارتی زانیاریان سەنتەری شاری هەولێرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پێشمەرگانەی ناویان تۆمارکراوە و شایانی وەرگرتنی زەوین، لەو شوێنانەی کە بۆیان دیاریکراوە زەوییەکانیان بۆ دیاری دەکرێت.