هەڵبژاردنی عێراق
رێژەی بەشداربوونی دەنگدانی تایبەت 82.42% بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رێژەی بەشداربوون لە دەنگدانی تایبەتی ئەمڕۆ 82.42% بوو.
ئەمشەو كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، رێژەی بەشداریكردنی لە دەنگدانی تایبەت ئاشكرا كرد، كە 82.42% بوو.
كۆمسیۆنەكە، كە زیاتر لە سەعاتێك لە وادەی دیاریكراوی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە دواكەوت، سوپاسی هەموو دەنگدەران و لایەنە پەیوەندیدارەكان و چاودێران و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیان كرد، كە بەشداربوون لە بەڕێوەچوونی “سەركەوتووانەی” پرۆسەی دەنگدانی تایبەت.
ئاماژەیان بەوەش كرد، زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار كەس دەنگیان دا
ئەمڕۆ یەكشەممە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەكانی كوردستان و عێراق و ئاوارەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە لە حەوتی بەیانی دەستیپێكرد و لە شەشی ئێوارە كۆتایی هات.
رۆژی سێشەممەش 11.11.2025 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات
دەنگدان
وتەبێژی كۆمسیۆن:
سبەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی عێراق رادەگەیەندرێت
ههموویان زهرد و سهوزن
لهو 101 سكاڵایهى پێشكهشی كۆمیسیۆنى ههڵبژاردن كراوه "سوور" نین
دەنگدانی تایبەت و گشتی
تا ئێستا 48 سكاڵا گەیشتوونەتە كۆمسیۆن
ناوەندێكی شارەزای هەڵبژاردنەكان وا دەڵێت
"رێژەی بەشداریی هەڵبژاردنی عێراق 40.95%یە"
دەنگدانی تایبەت