نامه‌یه‌ك له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم
“هه‌وڵه‌كانت له‌پێناو هاوبه‌شی و یه‌كڕیزی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان به‌هێز ده‌كات”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و هاوبه‌شیی به‌رده‌وامیی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان به بنه‌مایه‌كی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن باس ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی له ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت، له نامه‌كه‌یدا رۆبیۆ ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی ده‌كات له كردنه‌وه‌ی بۆری نێوان عێراق و توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێشوازی له‌و هه‌نگاوه ده‌كات.
هه‌روه‌ها پێزانینى خۆشی بۆ رۆڵی به‌رده‌وامی سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئاسانكردنی گفتوگۆی نێوان توركیا و په‌كه‌كه و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریدا له سوریا، ده‌رده‌بڕێت، هاوبه‌شیی به‌رده‌وامیی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستانیش به بنه‌مایه‌كی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمی نووسیوه “سه‌ركردایه‌تی و هاوبه‌شیی بنیاتنه‌رانه‌تان، گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و دانایی به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆی پته‌وكردنی ئاشتی و هاریكاری”.
له كۆتاییی نامه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وێڕای سڵاو و ڕێز و سوپاسگوزاری بۆ هاوپه‌یمانیی به‌رده‌وامی هه‌ردوولا، ستایشی هه‌وڵه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌پێناو هاوبه‌شی و یه‌كڕیزیدا ده‌كات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پته‌وكردنی هاریكاریی ئابوریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان به‌هێز ده‌كات.
هه‌ر ئه‌مساڵ له 22.10.2025 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی كرد، بۆ پشتگیریی له هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو ئاشتیدا و رایگه‌یاند، “وڵاتانی جیهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆكییه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتویه‌كی هاوبه‌ش له ئاشتی و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن”.