بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکان وەستاون
بۆ مامەڵەی فرۆشتنی وزە سەردانی کارەبای راپەڕین مەکەن
964+
ژێوار خدر
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو مامەڵەیەکی فرۆشتنی وزە دەوەستێت و کارەبای راپەڕینیش دەڵێت، بۆ ئەم جۆرە کارانە سەردانمان مەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025ـەوە هەموو مامەڵەیەکی فرۆشتنی وزە هاوبەشی تازە، ناوگۆڕین و هەرکارێک پەیوەندی بە فرۆشتنی وزەوە هەبێت، جگە لە قەرزی سەر هاوبەشانی کارەبا، لە ناو دیوانی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی و تەواوی فەرمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەڕایەتی گشتیمان دەوستن.
دەشڵێت، داوا لەهاوڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا دەکەین بۆ ئەم جۆرە کارانە سەردانمان نەکەن.
روونیشیکردووەتەوە، ئەم وەستانە بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێت و لە کاتی ئاسایی بوونەوەی راییکردنی کاروبارەکان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە.