لە سێ حاڵەتدا ئەو شتە روودەدات
سندوقی دەنگدان وەرەقەکەی بەدڵ نەبێ قبوڵی ناکات و فڕێیدەداتە دەرەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە و تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، رێژەی بەشداریکردن لە قوتابخانەی ئامادەیی شیرینی کچان 79.9٪ بووە.
لەکاتی ئەزلایڤێکی پەیامنێری 964 لە قوتابخانەی ئامادەیی شیرینی کچان، سندوقێکی دەنگدان دەردەکەوێ کە وەرەقەکە قبوڵ ناکات و فڕێدەداتە دەرەوە.
یەکێک لە چاودێرانی کۆمیسیۆن لەو بنکەیە بە 964ـی وت، “لە سێ حاڵەتدا سندوقی دەنگدان وەرەقەکە قبوڵ ناکات، یەکەم ئەگەر چاوی سندوقەکە پیس بێت، دووەم ئەگەر وەرەقە نووشتابێتەوە و سێیەمیش ئەگەر بەلاری وەرەقەکە بخەیتە ناو، وەریناگرت و دەیداتەوە دەرەوە”.
لە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری