تا نزیکەى کاتژمێر 1ـى پاشنیوەڕۆ
رێژەى بەشدارى دەنگدانى تایبەت لە هەولێر گەیشتووتە نزیکەى 75%
964+
وریا فەتاح
رێژەى بەشدارى لە دەنگدانى تایبەت تا 12:30 خولەکى پاشنیوەڕۆ، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر نزیک بووە لە 75% و پرۆسەکەش بەردەوامى هەیە.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ـى راگەیاند، تائێستا داتا و ئامارێکى تەواوەتیان لا نییە، بەڵام ئەوکاتەى 964 قسەى لەگەڵ کرد دواى کاتژمێر 12:30 خولەک بوو، نەبەرد عومەر وتى،”بە هەڵسەنگاندن و خەمڵاندن بۆ چەند ناوەندێک، لە سنوورى هەولێر رێژەى بەشدارى لە دەنگدانى تایبەت لە نێوان 70 بۆ 75%ـە”.
تەنیا لە سنوورى هەرێمى کوردستان و لە هەرسێ بازنەى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک)، 204 بنکەى دەنگدانى تایبەت هەیە و زۆرترینى لە سلێمانییە.
لە هەرێمى کوردستان، 204 بنکە و 958 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەیە بەم شێوازەى خوارەوە:
هەولێر
بنکە: 79
وێستگە: 358
سلێمانى
بنکە: 82
وێستگە: 378
دهۆک
بنکە: 43
وێستگە: 195
کۆى گشتى
بنکە: 204
وێستگە: 958
لە کۆى گشتى سەرجەم پارێزگاکانى عێراقیش، 809 بنکە و 4 هەزار و 501 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەیە، کە 29 بنکە و 191 وێستگەیان لە کەرکوکن.
پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ له ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له 145 هه‌زار پێشمه‌رگه و زیاتر له 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.