"درم خۆشە و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنین"
پێشمەرگەیە و بە دەستێک قاتی کوردی جوانەوە دەنگیدا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
نەسرەدین سەعدی پێشمەرگەیە و بە دەستێک قاتی کوردی جوانەوە چووەتە بنکەیەکی دەنگدان لە هەولێر و دەڵێت، دڵی خۆشە و وەکو کورد سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دەهێنین.
ئەو پێشمەرگەیە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هیچ سانسۆرێک نییە و دەتوانی بە ئازادی و بە درێکی زۆر فراوانەوە دەنگ بدەی”.
داوایشی لە برادەر و هاوڕێیەکانی کرد، بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن، بەقسەی نەسرەدین، ئەگەر کورد لەم هەڵبژاردنەدا یەکگرتوو و یەکڕیز بێت، پێشمەرگەش بەهێز دەبێت و لەبەرژەوەندی کوردستان دەبێت.
لە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری