"به‌رهه‌مه‌كان جیاوازن له‌وه‌ى له بازاڕه‌كان هه‌یه"
چین بازاڕێكی به كه‌لوپه‌لى “حه‌لال و حه‌رام” هێناوه‌ته هه‌ولێر و ده‌ڵێت كوالێتیان به‌رزه
964+
رێباز خدر – هه‌ولێر
بۆ یەکەمجار لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، بازاڕێکی كه‌لوپه‌لى چینی كراوه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیارى بازاڕه‌كه ده‌ڵێت، له‌ناو كه‌لوپه‌له‌كان حه‌رام و حه‌ڵاڵى تێدایه، به‌ڵام ئه‌وان پێشتر كڕیاره‌كانیان له‌وه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و ده‌شڵێت كه‌لوپه‌له‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌م وڵاته هه‌یه كوالێتیان به‌رزه.
سیڤەر فەرهاد، سەرپەرشتیاری بازاڕەکە بە 964ی وت، ئەو کاڵایانەی لێرە دەفرۆشرێن بە کوالێتیەکی زۆرباش دروستکراون، جیاوازن له‌و بابه‌ته چنیانه‌ى له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
نزیكه‌ى 12 به‌رهه‌م و براند و چه‌ند كه‌لوپه‌لى چینى له بازاڕه‌كه هه‌ن كه زۆربه‌یان خواردنن.
وتیشی “بابه‌تى حه‌رام و حه‌ڵاڵ له‌بازاڕه‌كه هه‌یه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى كگڕیار پاره‌ى بدات ئێمه حه‌رام حه‌ڵاڵه‌كه‌یان پێده‌ڵێین”.
لایخهۆشییه‌وه، دانیال كه خاوەنی بازاڕه‌كه‌یە، به 964ـى وت ئامانجیان لە دانانی ئەو بازاڕه ئەوەیە کە خواردن و بەرهەمە چینیەکان ئاشنا بکه‌ن بە خەڵکی کوردستان.
وتیشی “له‌پلانیاندایه خواردنه كوردى و چیینییه‌كان تێکەڵی یه‌كتر بكه‌ن، بە تایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە سەردانی وڵاتی چین دەکەن بۆ بازرگانی یان بۆ کارێکی تر، بۆئه‌وه‌ى ئەو خواردن و خواردنەوانە نامۆ نەبن بە لایانەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن