سبه‌ى له‌ ده‌نگدانى تایبه‌ت

زیاتر له‌ 270 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ده‌نگده‌ده‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، سبه‌ى له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له‌ 145 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و زیاتر له‌ 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌ده‌ن.

ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 7:00ـى سه‌رله‌به‌یانى تاوه‌كو 6:00ـى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ته‌واوكراون.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە گروپی واتساپی میدیاكاران، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ سبه‌ینێ له‌ته‌واوى عێراق به ‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ یەك ملیۆن و 313 هەزار و 980 كەس له‌ دەنگدانی تایبەتدا لە 809 بنكەی دەنگدان و چوار هەزار و 501 وێستگە دەنگ دەدەن.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، 134 هه‌زار و 908 كه‌س له‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و 124 هه‌زار و 312 كه‌س له‌ كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ده‌نگ ده‌ده‌ن.

كارمه‌ندانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بریتین له‌ هه‌زار و  596 كه‌س، كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بریتین له‌ 597 هه‌زار و 453 كه‌س، دژه‌ تیرۆر 18 هه‌زار و 410 كه‌س، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق 298 هه‌زار و 54 كه‌س و له‌ناو حه‌شدى شه‌عبیشدا 128 هه‌زار و 127 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

سەبارەت بە ئاوارەكانیش، جومانە غەلای روونیكردەوە، دەنگدانی ئاوارەكانیش هەر سبەی یەكشەممە دەبێت و لە هەمان كاتی دیاریكراودا بەڕێوەدەچێت.

بە قسەی وتەبێژی كۆمسیۆن، 26 هەزار و 538 هاوڵاتی ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە 27 بنكە و 97 وێستگە دەنگ دەدەن.

وادەی كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و رۆژى ده‌...

وادەی كۆتایی هاتنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌تى دیاریكرا

زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌ 5000 ناوەند و و...

زیاتر لە یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌ 5000 ناوەند و وێستگە له‌ دەنگدانی تایبەت به‌شدار ده‌بن