گەشتیاران بۆ چەند کاتژمێرێک دەمێننەوە و گیریان خواردووە

هاتوچۆی کۆڵبەر جەنجاڵی زۆری لەناو مەرزی حاجی ئۆمەران دروست کردووە

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی کۆڵبەر لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جەنجاڵی و قەرەباڵغی زۆری لەناو مەرزەکە دروست کردووە و زۆر جار گەشتیاران بۆ چەند کاتژمێرێک دەمێننەوە و ماتڵ و گیرۆدە دەبن.

چەند مانگێکە ئێران لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی یاساکانی پەیوەندیدار بە مەرزەکان و کۆڵبەری کارتێکی بەناوی کارتی مەرزنشینانی بۆ خەڵکی سەرسنوور دەرکردووە، ئەوانەی ئەو کارتەیان هەیە، مانگانە، پارەیەکی کەم دەچێتە سەر حیسابەکانیان و هەروەها رۆژانەش دەتوانن بە فەرمی کۆڵێک لەناو مەرزەوە بێنن و ببەن، هەربۆیە رۆژانە بەسەدان کەس دەڕژێنەناو چەند مەرزێکی وەک حاجی ئۆمەران و کێلێ و جەنجاڵی و قەرەباڵغییەکی زۆر لە مەرزەکان دروست دەبێت.

خۆ ئەگەر هەندێک جار ئینتێرنێت نەمێنێ یان سیستەم دابخرێت کە ئەوەش زۆر جار لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە روودەدات، ئەوا کۆڵبەر و گەشتیارێکی زۆر سەریەک دەکەوێتەوە و تەواوی رۆژەکە ماتڵ دەبن.

سەبارەت بەو بابەتە قسەمان لەگەڵ مەسعود باتێلی بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کرد، ئەو وتی، “دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دیراسەیەکی باشی ئەو بابەتە دەکەین و هەوڵ دەدەین لاینی کۆڵبەران لە موسافر و گەشتیاریان جیا بکەینەوە و کێشەکە بەجۆرێک لە جۆرەکان چارەسەر دەکەین”.

لە شەش مانگدا زیاتر لە 845 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆ...

لە شەش مانگدا زیاتر لە 845 هەزار گەشتیار لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاموشۆیان کردووە