بازرگانانی کوردستان دەتوانن بچن

لە ئۆكرانیا شەڕە و پێشانگەی كشتوكاڵی دەكرێتەوە

964+

دەشتی عارف

سەرەڕای شەڕ و کێشەکانی ئۆکرانیا و روسیا، بەڵام پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی ئۆکرانیا بەردەوامن و بۆ ئەمساڵیش پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵی و لوتکەی چوارەمی ئاسایشی خۆراک دەکەنەوە، كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بازرگانانی کوردستانیش دەتوانن بەشداریی بکەن.

ئالان عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە 964ـی وت، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو سەرەڕای شەڕ و کێشەکانیش، بەڵام چەند جارێک پێشانگەی جۆراوجۆر لە ئۆکرانیا کراوەتەوە و بۆ ئەمجارەش بازرگانانی کوردستانیش دەتوانن بەشداریی بکەن لە پێشانگەكەدا، تا ئێستاش چەند بازرگانێک پەیوەندییان پێوەکردووین تا رێکارەکانی بەشداریکردنیان پێی بڵێین.

پێشانگەکە 19 و 20ـی 11ـ2025، لە شاری کیێڤ بەڕێوەدەچێت و بازرگانی هەرێمی کوردستانیش لە رێگای ژووری بارزگانییەوە دەتوانن لینکی بەشداریکردن وەربگرن و لەو رێگەیەوە بچنە ئۆکرانیا و بەشداربن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بچنە ئۆكرانیا

خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بچنە ئۆكرانیا