لاڤین نوری بۆ کاری هونەری لە هەولێرە

“کارکردن لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر جێگای شانازییە”

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لاڤین نوری، خانمە گۆرانیبێژەکەی شاری کەرکوک بۆ کاری هونەری دێتە هەولێر و شانازیش بە کارەکانییەوە دەکات لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر.

دەربارەی گۆرانیە ترێندەکەی لاڤین نوری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، گۆرانی داخوازی بۆ من ترێند بوو، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر بوو، بێگومان زۆر پشتگیریم دەکات و هەموو کارەکانم لەگەڵ ئەودایە، لە ئێستادا هیچ بەرهەمێکی نوێم لە بەردەست نییە، چونکە تازە کارێکی ترم بڵاوکردووەتەوە، بەڵام هەر بۆ کاری هونەری دێمە هەولێر.

باسی لەوەشکرد، جارێ بە نیازی کاری دوێت نییە لەگەڵ هیچ هونەرمەندێک، بەڵام لە داهاتوو چاوەڕوانی کاری نوێی لێ بکەن.

پێداچوونەوە؛ پەری ساڵح

هەڵکەوت زاهیر وەک باشترین ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی...

هەڵکەوت زاهیر وەک باشترین ئاوازدانەری نیشتمانی عەرەبی خەڵاتکرا