لەسەر کوردانی ئێزدی

شەش رۆژ ئەمیرێکی داعش لە بەلجیکا دادگایی دەکرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

لە بەلجیکا شەش رۆژ، ئەمیرێکی داعش دادگای دەکرێ لەسەر ئەوەی بەشداری لە کۆمەڵکوژی سەر کوردانی ئێزدی کردووە و دەستدرێژی سێکسی کردووەتەوە سەر ژنان، ناویش هەبووە کە پیلانی هێرشی لە ئەوروپا پێ سپێردراوە.

سێ شایەتحاڵ کە کرابوون بە کۆیلە، لە یەکەمین رۆژی دانیشتنی دادگاییکردنەکە ئامادەبوون.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەو کەسە، سامی جەدو – یە،  تەمەنی 36 ساڵە، ناسراوە بە ئەبو مەسعەبی بەلجیکی داعشییەکی بە ناسنامە، بەلجیکییە و بە رەگەز مەغریبییە و دانیشتووی شارۆچکەی لایکنی نزیکی بڕۆکسلی پایتەختی ئەو وڵاتە بووە.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، دادگاکە بەبێ ئامادەبوونی راستەوخۆی تاوانبار پرۆسەی دادگاییکردنی سامی جەدوی دەست پێکرد کە لە کاتی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ساڵی 2014، ژنان و منداڵانی کردووە بەکۆیلە و کردەوەی سێکسی بەرامبەر ئەنجامداون.

جەدو، لە دەستپێکی دروستبوونی گرووپە توندڕەوەکان لە عێراق و سوریا بوو بە چەکدار، بەهۆی کردەوەکانی پلە پلە بەرپرسیاری پێسپێردراوە تا ئاستی ئەمیر و بەرپرسی هێرش بۆ سەر ئەوروپا ئەرکدار کراوە.

هەر بۆیە، لە دوای کۆمەڵكوژی شنگال لە بەلجیکا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ژمارەیەک چەتەی داعش کراوەتەوە کە لە ناویاندا سامی جەدو هەیە.

ئەو شارەی 133 رۆژ بەرامبەر هێزە رەشەکەی داعش خۆڕاگریی کر...

ئەو شارەی 133 رۆژ بەرامبەر هێزە رەشەکەی داعش خۆڕاگریی کرد