دیمەنێک لە دەنگدانی تایبەت لە بنکەیەک لە کەرکوک. وێنە: 964
لە هەرێمى کوردستان
204 بنکەى دەنگدانى تایبەت دەنگى تێدا دەدرێت
964+
وریا فەتاح
تەنیا لە سنوورى هەرێمى کوردستان و لە هەرسێ بازنەى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک)، 204 بنکەى دەنگدانى تایبەت هەیە و زۆرترینى لە سلێمانییە.
رۆژى یەکشەممە، 48 کاتژمێر پێش رۆژى هەڵبژاردنى دەنگدانى گشتى بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، دەنگدانى تایبەت ئەنجام دەدرێت و هێزەکانى سەر بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و پێشمەرگە و ئاوارەکان، دەنگى خۆیان دەدەن.
لە هەرێمى کوردستان، 204 بنکە و 958 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەیە بەم شێوازەى خوارەوە:
هەولێر
بنکە: 79
وێستگە: 358
سلێمانى
بنکە: 82
وێستگە: 378
دهۆک
بنکە: 43
وێستگە: 195
کۆى گشتى
بنکە: 204
وێستگە: 958
لە کۆى گشتى سەرجەم پارێزگاکانى عێراقیش، 809 بنکە و 4 هەزار و 501 وێستگەى دەنگدانى تایبەت هەیە، کە 29 بنکە و 191 وێستگەیان لە کەرکوکن.