سبەینێ وەرى دەگرن
بڕیاردرا بە خەرجکردنى موچەى خانەنشینانى پێشمەرگە
964+
وریا فەتاح
بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، موچەیەکى ئەو خانەنشینانەى پێشمەرگە خەرج بکرێت کە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە خانەنشین بوون و موچەکانیان بۆ خەرج نەکراوە.
حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت.
ئاشکراشى کردووە، سەرۆکى حکومەت وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپارد، بەیانیی پێنجشەممە 6.11.2025، مووچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکات و بە زووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.