له سه‌مه‌رقه‌ندەوە ئه‌م بڕیاره‌ى داوه
رێكخراوی یونسكۆ هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربان وەك بۆنەی ئایینی جیهانی ناساند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوی یونسكۆ بڕیاری دا بە ناساندنی هەردوو جەژنی رەمەزان و قوربان وەك بۆنەی ئایینی جیهانی و بڕٍیاره‌كه‌شی له‌سه‌ر داواكارى چه‌ند وڵاتێك بووه كه پێشتر پێشكه‌شیان كردووه.
رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند، له 43ـەمین كۆنگره‌ی گشتیی خۆیدا كه كاره‌كانی له‌شاری سه‌مه‌رقه‌ند له وڵاتى ئۆزبه‌كستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به فه‌رمی دان به هه‌ردوو جه‌ژنی قوربان و ره‌مه‌زاندا ناو بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌م دوو جه‌ژنه، وه‌كوو دوو جه‌ژن و بۆنه‌ی جیهانیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هاوکات لیژنه‌ی نیشتمانی یونسكۆ له ئێران له‌م باره‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و دەڵێت: بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیازی ئیندۆنیزیا و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكار بووه، كه له خولی ژماره 209ـی ئه‌م ساڵ، له‌م باره‌وه ده‌ریكردبوو.
به‌ڵام یونسكۆ له به‌ندێكی تایبه‌ت به به‌فه‌رمى ناساندنى ئه‌م دوو بۆنه‌وه ده‌ڵێت “داننان و ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان لەسەر داوای فیدراسیۆنی رووسیا، ئوردن، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش، تونس، جەزائیر، سوریا، جیبۆتی، فەلەستین، سودان، عومان، فلیپین، قەتەر، کۆت دیڤوار، کۆڵۆمبیا، کوێت، خراوه‌تە بەرنامەی کاریان”.
بەگوێرەی ئه‌م بڕیاره، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونسكۆ ساڵانه، په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه و تێیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی رۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆحی.
لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە، ئامانج له‌م رێكاره بریتییه له‌به‌هێزكردنی لێكگه‌یشتنی رۆشنبیری و رێزگرتنی هاوبه‌ش و فراوانكردنی گفتوگۆ له‌نێوان ئایینه‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پشتگیریی بنه‌ماكانی رێز و شكۆی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و فره‌چه‌شنی كه‌لتوری.