سێ كەس دەستگیركراون
کرێکارێک لە پاڵاوگەیەكی هەولێر گیانی لەدەست دا
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵی گیانلەدەستدانی كرێكارێك لە یەكێك لە پاڵاوگەكانی هەولێر گەیشتە ئۆفیسی 964، پەیامنێری هەولێر خۆی گەیاندە پزیشكی دادی، بەڵام هێشتا هیچ شتێك روون نەبووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی 964 لە سەرچاوەیەكی باڵای پزیشكی دادی دەستی كەوتووە، كرێكارەكە هاوڵاتیی رۆژهەڵاتی كوردستانە و قسەی ئەوە هەیە بە مردنی ئاسایی خۆی گیانی لەدەست دابێت، چونكە شەو هیچ عەیبی نەبووە و لەگەڵ هاوڕێیەكانی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سێ كرێكاری دیكە، كە هاوپیشەی ئەون، دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا