رێژەی سەوزایی 23%ـی تێپەڕاند

سلێمانی بە سەوزترین شاری عێراق دەستنیشان کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

شاری سلێمانی رێژەی سەوزاییەکەی ئێستا جێگەی دڵخۆشییە و رێژەی ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە و هێشتاش بەردەوامن لە سەزکردن

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بە هاوکاری شارەوانی بەردەوامن لە سەزکردنی گەڕەکەکان و ئێستا ناوەندی شار رێژەی سەوزاییەکەی 23.6%ـە و رێژەی ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە.

وتیشی گەڕەکی سەرچنار ئێستا سەوزترین گەڕەکی شارە و هیچ پارچە زەویەکێش نەماوە لەناوگەڕەکەکانی دیکە سەوز نەکرابێت.

سەبارەت بە ژمارەی نەمام لەناو شاردا دەڵێت، بە هەموو ناوەندی شارەوە زیاتر لە یەک ملیۆن نەمامم بوونی هەیە و ئەو رێژەیە زیاتریش دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی