ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا هاته‌ده‌نگ
“له به‌شێكی گۆڕستانه‌كانى هه‌رێم مردوو پێچه‌وانه‌ى رووه‌و قیبله ده‌نێژرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له به‌شێكی گۆڕستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تێبینى كراوه كه گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان وه‌ك پێویست گرنگی به شاردنه‌وه‌ى موسڵمانه مردووه‌كان ناده‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یاننێژن كه پێچه‌وانه‌ى رووه قیبله‌یه، ئه‌مه‌ش به‌لاى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم كارێكى ناشه‌رعییه و پێچه‌وانه‌ى ئایینه، بۆیه ئه‌نجومه‌نه‌كه هاتووته ده‌نگ و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى راسپاردووه ئه‌م كاره له رێگه‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى گۆڕستانه‌كان راستبكاته‌وه.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلام له‌هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا به‌شێكی یه‌كێتییه‌كه‌یانه، به 964ـى وت، ئه‌م حاڵه‌ته به‌ربڵاوه له به‌شێكی گۆڕستانه‌كانى هه‌رێم به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر، بۆیه له‌رێگه‌ى یەکێتی زانایانه‌وه نووسراوێکی فەرمی بۆ وەزارەتی شارەوانی ناردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م حاڵه‌تانه.
وتیشی “ئایینى ئیسلام به زویندوویی و مردوویی رێزى تایبه‌تى له مرۆڤ گرتووه له‌دواى شۆردن و كفنكردن و نوێژ له‌سه‌ركردنى پێویسته رووه و قیبله‌ش بنێژرێت، به‌ڵام گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان ئه‌م كاره به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی ناشه‌رعییه”.
ئاماژە بە کۆنوسی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتواش ده‌كات كه لە 20.10.2025 داواكراوه، له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه ئاگاداری سەرپەرشیاری گۆڕستانەکان بكرێته‌وه کە لە کاتی ناشتن و گۆڕهەڵکەندن بۆ مردووان چاودێری رووی (قیبلە) بکەن، چونکە ده‌ڵێن بەداخەوە کەمتەرخەمی لەم بوارە لە هەندێ لە گۆڕستانەکان هەست پێدەکرێت.
یەکێتی زانایان نوسراوه‌كه‌ى بە ژمارە 1238 ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كردووه و به‌پێویستى زانیوه گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان رێکاری پێویستی شەرعی بەتایبەت چاودێری کردنی رووی (قیبلە) لەکاتی ناشتنی مردووی موسڵمانان بگرنه‌به‌ر.