ئەمریكا
فڕۆكەیەک تێكشكا و حەوت كەس گیانیان لەدەست دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فڕۆكەیەکی بارهەڵگر لە ویلایەتی كێنتاكی لە ئەمریكا تێكشكا و بەم هۆیەوە حەوت كەس گیانیان لەدەست دا و 11ی دیكەش بریندار بوون.
فڕۆكەكە بارهەڵگر بوو، 144 هەزار لیتر سووتەمەنی هەڵگرتبوو، بەرەو هۆنۆلۆلۆ، هاوای دەڕۆیشت و خۆی بە بینایەكی بەرزدا كێشا، دوای ئەوەی رێڕەوی خۆی گۆڕی.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئاگر و دووكەڵێكی زۆری بە ئاسمانی ناوچەی لویسڤێڵدا بەرزبووەوە و مەترسی پیسبوونی ژینگە و هەوای ناوچەكەشی دروست كرد.
رووداوەكە ئێوارەی سێشەممە (بە كاتی ئەمریكا)، شەوی رابردوو بە كاتی كوردستان روویدا، ئەنجومەنی سەلامەتیی ئەمریكا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.
فڕۆکەکە جۆری MD-11F بوو سەر بە كۆمپانیای UPS بوو.
ئاندی بیشیەر، پارێزگاری کێنتاکی، رایگەیاند پێدەچێت سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەکە لەناو کوژراوەکاندا بن، هەر کەسێکیش وێنە و ڤیدیۆکانی رووداوەكەی بینیبێت، دەزانێت ئەم تێکشکانە چەندە بەهێز و گەورە بووە.”
بەرپرسانی ویلایەتەكە هۆشداریان دا کە ئەگەری هەیە ژمارەی كوژراوەكان زیاتر بێت.