بارهەڵگرەکان ئاوه‌دانییه‌كانى خورماتوویان بێزار كردووه "مه‌گه‌ر هێزێك شۆفێرەکان ناچار بکات"
رێگایان بۆ كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌وێدا ناچن
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
دوای ساڵانێک لە داخرانی شەقامی پشتێنەی خورماتوو کە بەهۆی تێکچوونی بەشێکی رێگاکە و رۆچوونیەوە، ئێستا شه‌قامه‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بارهه‌ڵگره‌كان به‌و رێگا كراوه‌یه هاتوچۆ ناكه‌ن و هه‌نجه‌تیان ئه‌وه‌یه كه رێگاى گه‌یشتنیان بۆ به‌غدا دوور ده‌كه‌وێته‌وه، روویان له‌ناو ئاوه‌دانییه‌كانى خورماتوو كردووه و بوونه‌ته هۆى بێزاركردنیان.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانى قه‌زاى خۆرماتوو بە964ـی وت، بەکردنەوەی شەقامەکە قەرەباڵغی نێو سەنتەری شارەکە نامێنێت و روداوەکانی ھاتووچۆش کەمدەبنەوە و چیتر شەقامەکانی نێو سەنتەری شار تێک ناچێت، بەڵام شۆفێرانی بارھەڵگر پابەند نابن بەو پشتێنەیه برۆن، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ ئه‌وان دروستكردووه.
وتیشی “رێگای پشتێنەکە کەمێک دوورە و زیاتر لە 20 خولەک دوایان دەخات، بەراورد بە نێو شه‌قامه‌كانى سەنتەری قەزاکەدا بەچەند خولەکێک دەچنە سەر شەقامە سەرەکیەکەی کەرکوک بۆ بەغدا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، تیمەکانیان دوو شەفتە کاردەکەن و ناتوانن کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن، داوا دەکات بازگە لە دەروازەی شار و سەر رێگای پشتێنەکە دابنرێت، کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بازگەکە ھەڵگیراوە.
به‌بڕواى ئه‌م به‌رپرسه‌ى هاتوچۆ، مه‌گه‌ر هێزێك ئه‌م دۆخەى بارهه‌ڵگره‌كان یه‌كلابكاته‌وه و شۆفێرانی بارھەڵگر ناچار بکەن رێگای پشتێنەی خورماتوو بگرنە بەر، ده‌نا به‌وان ئه‌م كاره ناكرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن