دابەشکردنی نەوتی سپی _ وێنە: 964
نرخەكەی لەگەڵ كوردستان زۆری فەرقە
لە 11 پارێزگای عێراق نەوتی سپی دابەش دەكرێ
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە 11 پارێزگادا دابەشكردنی نەوتی سپی دەستیپێكرد، كە لیتری بە 150 دینارە.
وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 3.11.2025 بڵاویكردەوە، بەشە نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیان لە 11 پارێزگا دابەش دەكرێت، كە هەر خێزانێك 100 لیتر وەردەگرن و لیتری بە 150 دینار، كە دەكاتە نیو بەرمیل بە نرخی 15 هەزار دینار.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە پارێزگاکانی بەغدا، دیالە، واست، نەجەف، کەربەلا، بەسرە، موسەننا، دیوانیە، بابل، میسان، زیقار، دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە كراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەغدا لە هەرێمی كوردستان نەوت دابەش ناكا و حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی سپیی ماڵان دابەش دەكات، بەڵام نرخەكەی زۆر جیاوازە و 200 لیتر بە 104 هەزار دینارە.