دواى 945 رۆژ

ئەم بەرەبەیانییە یەکەم فڕۆکەى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشتەوە

964+

وریا فەتاح

135 هەفتەى رێک بوو، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هیچ فڕۆکەیەکى تورکى لەسەرى نەنیشتبووەوە تا ئەم بەرەبەیانییە 3.11.2025، یەکەم فڕۆکەى تورکیش ئێیەرلاینز لە سلێمانى نیشتەوە.

بەوتەى رێباز مەمحەمەد خەلیل، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى، قەدەغەى گەشتەکانى تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەى سلێمانى، 35%ـى چالاکییە گەشتیارى و بازرگانییەکانى پەکخستبوو.

هەر ئەم بەرەبەیانییە، گەشتێک لە سلێمانییەوە بەرەو ئیستانبوڵ هەبووە و ژمارەیەک هاوڵاتى سلێمانى گەیشتنە ئیستانبوڵ.

رۆژى 3ـى نیسانى 2023، هێڵى فڕۆکەوانیى تورکیا، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى لە راگرتنى سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى هێڵى فڕۆکەوانیی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەکەی ئاگادار کردەوە، دواتریش حکومەتى تورکیا بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی هەر فڕۆکەیەکدا دابخات، کە بیەوێت لە تورکیاوە گەشت بۆ سلێمانی بکات.

دواى ئاسایى بوونەوەى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى؛ خو...

دواى ئاسایى بوونەوەى گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى؛ خواست لەسەر گەشتى تورکیا زیادى کردووە