نیگار حەسیب قەرەداغی:
لە مەتاڕی هەولێر پێیان وتم تۆ هێرۆی ژاڵەی؟
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
هونەرمەند و مامۆستای شانۆ نیگار حەسیب قەرەداغی لە كەركوكە و خەڵات دەكرێت، راشیگەیاند، خۆشحاڵە هێشتا درامای ژاڵە لە بیر و هزری خەڵكی كوردستان ماوە.
نیگار حەسیب قەرەداغی میوانی نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی كەركوكە و ئەمڕۆ یەكشەممە 2.11.2025 بۆ 964 قسەی كرد و ئاشكرای كرد، لە لیژنەی رەخنەی فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كراوە.
نیگار، كە تەنیا لە درامای ژاڵە لە هەشتاكان بە رۆڵی “هێرۆ” بەشداریی كرد، ماوەی 35 ساڵە لە نەمسا دەژیت و لەگەڵ هاوسەرەكەشی، كە شەماڵ عومەری هونەرمەندە، 25 ساڵە لابۆری شانۆی لالشیان لە ڤیەننا دامەزراندووە.
ئەو وتی، “دڵخۆشم درامای ژاڵە هێشتا لە یادی خەڵك ماوە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر كە گەیشتم، كارمەندێك پرسیاری لێكردم و وتی تۆ هێرۆی درامای ژاڵەی”.
هێرۆ دەڵێت زوو زوو دێتەوە كوردستان و دڵخۆشە بە بەشداریكردنی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی كەركوك.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا