هێشتا موچەى مانگى هەشتیان رانەکێشاوە
کێشەى موچەخۆر و (ئای تى ئێم)ـەکان بەردەوامە
+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
ژمارەیەک لە کارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ کە زۆربەیان لەگەرمیانەوە چوونەتە سلێمانى، لەبەردەم بانکى (تى بى ئاى)، بەدیار راکێشانى موچەکانیانەوە چەندین کاتژمێرە وەستاون.
ئەوان تائێستا موچەى مانگى هەشتیان وەرنەگرتووە، وەک ئەوەى بۆ 964 قسەیان کردووە، نازانن چ کێشەیەک لە کارتەکانیانە، بەڵام نیوە موچەیان لە ئامێرەکان راکێشاوە و کەس نازانێت کەى ئەوەى تر وەردەگرن.
داواش دەکەن، ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و چیتر هەموو مانگێک تووشى ئەو دۆخە نەبن.
کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ لەبەردەم بانکی تی بی ئای گرفتیان هەیە و موچەکانیان ناتوانن وەربگرن
پێداچوونەوە: وریا فەتاح