بەپێى خۆت جوتێک بدۆزەرەوە

خێرخوازێک 20 هەزار جوت پێڵاوى هەڵڕشتووە

+964

ئاکام غەفور- سۆران

لەسەر رێگای سەرەکی سپیلک-خەلیفان لە گوندی کەلەکین، 20 هەزار جوت پێڵاو خراوەتەڕوو بۆ هەر کەسێک کە پێویستی پێی بێت، دەتوانێت بە دڵی خۆی جوتێک هەڵبگرێت و بیبات.

ئەم کارە خێرخوازییە لەلایەن رێکخراوێکەوە سەرپەرشتی دەکرێت و خێرخوازێک بڕی 15 ملیۆن دیناری عێراقی بۆ کڕینی پێڵاوەکان دابینکردووە.

سەعید ئەنوەر، سەرۆکی رێکخراوی سەرچیا بۆ کاروباری مرۆیی، بە 964ـی راگەیاند، “پێڵاوەکان کە لە سێ بارهەڵگری قەلابدا بارکرابوون، لە دوێنێ ئێوارەوە دانراون و پێشوازییەکی زۆری خەڵکی لێکراوە، تا ئێستا نزیکەی پێنج هەزار جوت پێڵاو براوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی گواستنەوە، پێڵاوەکان تێکەڵاو بوون، بەڵام تیمەکانمان کار لەسەر جیاکردنەوەیان دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بە ئاسانی بتوانن جوتی گونجاو بۆ خۆیان بدۆزنەوە.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح