دیمەنی ئاماژەی بومەلەرزە
"سەروو چوار پلە بووە"
بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند
964+
میلاد جەلال -گەرمیان
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلە بەپێوەری ریختەر گەرمیانی هەژاند و لە بەشێک لە قەزا و ناحیەکانی سنوورەکە، ھاوڵاتیان ھەستیان پێکردووە.
محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “کاتژمێر 2:25 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پله رێختەر و بە قوڵی 17 کم لەژێر زەوی، قەزای کەلار و دەورووبەری هەژاندووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەقی بوومەلەرزەکە، گوندی زەماوەنگەی نزیک کەلار بووه.
تا ئێستا زیانەکانی بوومەلەزەکە بە وردی نەزانراوە، بەڵام لە قەزای کەلار و خانەقین و کفری و رزگاری و ناحیە و گوندەکانی سنوورەکە ھەستی پێکراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری