زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا – وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیارە 21 بە چەندە؟
نرخی زێڕ جێگیرە و وەک هەفتەی رابردووە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی زێڕ جێگیرە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەمڕۆش هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 800 هەزار دیناری رێک مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4003 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 700 دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 838 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 800 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 685 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.