نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
سەروو 64 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لەبن 65 دۆلار دێت و دەچێت و ئەمڕۆش کەمێکی تر بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە زیاتر لە 64 دۆلار و نیو مامەڵە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 77 سەنت دیاری کراوە و لەچاو دوێنێ ئێوارەدا نرخەکەی 0.62% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەرێژەی 0.68% بەرزبووەوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.