بەهۆی ماراسۆنەوە

سبەی بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و نیو سایدێکی شەقامی 60 مەتری دادەخرێت 

964+

توانا نەقی

سبەینێ هەر لە بەیانی زووەوە ماراسۆنی گەورە بە درێژایی چەندین کیلۆمەتر لە هەولێر ئەنجام دەدرێت بەو بۆنەشەوە سایدی ناوەوەی 60 مەتری بە تەواوەتی دادەخرێت.

هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەیانی رۆژی هەینی بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کاتژمێر 6:30 تا 1:00ـی دوای نیوەڕۆ شەقامی 60 مەتری ئاراستەی ناوە وە سەرتاسەری دادەخرێت، بەڵام ئاراستەی دەرەوە کراەوەیە.

ئاماژە بەوەشكراوە، خاڵی دەستپێکی ماراسۆنەکە لە شەقامی 40 مەتری نزیک هۆتێلی دیڤان دەست پێدەکات بەرەو شەقامی 60 مەتری دەڕوات.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن تا کاتی ماراسۆنەکە تەواو دەبێت شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن.

دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت

دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت