لە هەولێر و دەورووبەری

وەجبەیەکی دیکەی زەوی بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

پرۆسەی ئاشکراکردنی ناوی فەرمانبەران و کارمەندانی کومەت بۆ زەوی وەرگتن بەردەوامە و ئەمڕۆ ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر و دەورووبەری ئاشکرا دەکرێت.

وەزارەتی پێشەرگەی هەرێم بڵآویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.10.2025 ناوی ژمارەیەکی دیکەی پێشمەرگە بڵاو دەکەنەوە کە زەوی لە هەولێر وەردەگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەمجارە سودمەند دەبن، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوی، بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەو.

وەزارەتەکە دەڵێت، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن، یان لە کاتی هەبوونی هەر کێشە و گرفتێک، سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن.

ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگە لە هەولێر زەوی وەردەگرن

ژمارەیەکی دیکە پێشمەرگە لە هەولێر زەوی وەردەگرن