ئێستا كچه بەغداییەکە پارێزراوه
به تووندى كچه‌كه‌ى ئه‌شكه‌نجه دابوو بۆیه ده‌ستگیریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ره‌سافه له به‌غدا به هه‌واڵى ئه‌شكه‌نجه‌دانى كچێكی مێردمنداڵیان زانى كه له لایه‌ن باوكییه‌وه به‌تووندى ئه‌شكه‌نجه دراوه، راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شوێنى رووداوه و باوكه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
سه‌ر له‌به‌یانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی رەسافە، دەستگیرکردنی ئه‌م باوکه‌ى راگه‌یاند.
به‌پێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، مەفرەزەکانی پۆلیسی رەسافە، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد، كه ئه‌شكه‌نجه‌دانى کچەکەی به‌جۆرێك بووه كه ناڕەزایەتی رای گشتی لێکەوتبووەوە.
تۆمەتبارەکە دەستبەجێ راگیرکرا و بەپێی بڕگەکانی یاسا رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری گیرایەبەر، هاوکات قوربانییەکە پارێزگاری لێ‌کرا و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ بەدواداچوونی باری تەندروستی و دەروونی.
جەخت لەوەکراوه‌تەوە کە “دەزگا ئەمنییەکان سازش لەگەڵ هیچ کردارێکدا ناکەن کە بەها مرۆییەکان پێشێل بکات یان هێرش بکاتە سەر ئەندامانی خێزان، ئه‌وان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی یاسا بە توندی و دادپەروەری بۆ پاراستنی کۆمەڵگا.