لە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر
كۆلانی “پاتاران” ئەو شوێنەی نرخ تیایدا نیوەیە و شوێنی فەقیرانە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەر لایەکی شەکرە شارەوە ئەڕۆی ناوێکی خۆش و عەنتیکە دێتە بەرگوێ و بە زاراوەی شیرینی هەولێری ناوبانگی دەرکردووە، بەنمونە کۆڵانی پاتاران، یەکێک لە کۆڵانەکانی ناوچەی پیشەسازی باشوور و چیرۆکی خۆی هەیە کە ئەو ناوەی لێنراوە.
لەپیشەسازی باشوور كۆلانێك هەیە تاوەكو نەڵێی پاتار كەس نازانی كوێیە و لەساڵانی 1995 دروستكراوە لەپێشوودا دوكاندارەكان لەسەر زەوی كەل و پەلیان دەفرۆشت لەسەرشەقامی مەخموور دواتر دوكانیان پێدرا بەڵام ناوەكەی نەگۆرا هەر بە كۆلانی پاتاران مایەوە.
وەستا عەولا رەش خاوەنی یەكەم دوكان لەكۆلانی پاتاران بۆ 964 وتی” ئەم كۆڵانە شوێنی فەقیرانە بۆیە ئەو ناوەیان لێناوە مەكینەی ئۆتۆمبێل لە شوێنەكانی تر بە هەزار دۆلار بێت لێرە بە 500 دۆلارە یانی %50 جیاوازی هەیە ، پێشتر دەیانگوت بازاری دزان بەبێ ئەوەی هیچ شتێكی دزیاری لێبێت.
ئەوەی دوکانداران و کاسبکارانی کۆنی کۆڵانەکە دەیگێڕنەو تەنیا مەسەلە هەرزانیەکەیەتی و شوێنی فەقیرانە بۆیە ئەو ناوەی بەدوادا نراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی