باسی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکارانیش ده‌كه‌ن
بڕۆنه پێشانگاكه‌ى زانكۆى نۆڵج ئه‌مڕۆ چه‌ندین هه‌لیكار ده‌خرێنه‌ڕوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له پێشانگاكه‌ى زانكۆى نۆڵج له‌هه‌ولێر، ئاماده ده‌بن بۆ خستنه‌ڕووى چه‌ندین هه‌لیكار بۆ گه‌نجان و ئه‌وانه‌ى خوازیارى دۆزینه‌وه‌ى كارن ده‌توانن سه‌ردانى به‌شه‌كه‌یان بكه‌ن.
تیمى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی له‌پێشانگاكه ئاماده ده‌بن بۆ پێشکەشکردنی روونکردنەوە و زانیاری سەبارەت چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلیکار، بۆ دۆزینەوە و خستنەڕووی هەلیکار، ئاشنابوون بە هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنى زانیارى، زانینی سوودەکانى دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و وەرگرتنی زانیاریی تەواو سەبارەت بە سوودەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.
تیمه‌كه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له کاتژمێر 9:00ـى به‌یانى تاوه‌كو 4:00ـى ئێواره پێشوازى له خوزیاران ده‌كات.