بە 820 ملیۆن دینار

گۆڕستانە پیرەکەی شار نۆژەن دەکرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بە 820 ملیۆن و 709 هەزار دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، گۆڕستانی گەورەی پایتەخت نۆژەن دەکرێتەوە.

گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر کە کەوتووەتە ناو جەرگەی بازاڕ و تەنیشت بازاڕەکانی شێخەڵا و نیشتیمان، بەیەکێک لە کۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەکانی شاری هەولێر دادەنرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 28.10.2025 بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانەکە وەک پڕۆژە دانرا و بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگاری هەولێر، گۆڕستانی گەورە جگە لەوەی شوێنێکی مێژووی و کلتوورییە، بەشێکیشە لە یادگاریی شارەکە و کۆنترین و به‌ناوبانگترین گۆڕستانی هەولێرە و جێگەی باب و باپیرانی هەولێرییەکانە و لە هەولێریش گۆڕستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

پارێزگای هەولێر  لەبارەی چاندنی نەمام دەڵێ، وێڕای زیادکردنی رێژه‌ی سه‌وزایی و چاندنی نه‌مامی تایبه‌ت، شورا و چوارچێوەی گۆڕستانه‌که‌ دروست دەکرێت، ئەوە بێجگە لە دابینکردنی رووناک کەرەوە و دانانی سیستەمی کامێرای چاودێری و چاککردنی رێرەوی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی هاتوچۆی هاوڵاتییان.

کووپەفرۆشە تاقانەکەی هەولێر بڕوای بە ئاوی بۆری و تانکی...

کووپەفرۆشە تاقانەکەی هەولێر بڕوای بە ئاوی بۆری و تانکی نییە