لە گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان

  بە رووداوی هاتوچۆ ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا 

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان بە رووداوی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک کەسیک گیانی لەدەستدا.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت،” کەمێک پێش ئێستا لەناو گوندی شێخ لەنگەر سەر بە ناحیەی کۆکس لە ئیدارەی گەرمیان، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕسکیلێک روویداوە.

“لە رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و گەنجێکی تەمەن 19 ساڵە دانیشتووی گوندەکەیە”،سامان عەلی وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلە مازداکە تەمەنی 16 ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری نییە، بەپێی مادەی 24ی ھاتوچۆ دەستگیرکراوە، تیمەکانیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لە.ڕوداوەکە دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستد...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا