28 ساڵه خه‌ریكه و ده‌شڵێت له‌ناو سیرامیك گوڵ مه‌چێنن
کووپەفرۆشە تاقانەکەی هەولێر بڕوای بە ئاوی بۆری و تانکی نییە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
حاجى ئه‌دهه‌م كووپه فرۆشه تاقانه‌كه‌ى ناو بازاڕى هه‌ولێره، له دوكانێكى بچكۆڵه‌دا ئه‌نواعى كۆپه، شه‌ربه، مه‌ركانى سیرامیكی داناوه، به‌پێی ئه‌زموونى 28ـى خۆى پێیوایه ئاوى كووپه له‌ئاوى بۆرى و تانکی خاوێن و ته‌ندروستتره.
پێشتر حاجى گوڵ‌فرۆش بووه به‌ڵام كه له ساڵى 1997 بازاڕى كووپه‌فرۆشی باش بوو خه‌ڵكی روویان له كڕینى كووپه‌ى ئاو كرد، ئه‌ویش پیشه‌كه‌ى گۆڕى و ئێستاش هیچ ركابه‌رێكی نییه و به ته‌نیا ئه‌و كاره له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر ده‌كات.
حاجى ئەدهەم عەبدوڵا، خاوەنی دووکانەكه بە 964ی وت، كووپه‌كانى لە نەهرەوان و دوزخورماتوو بۆ دێت چونكه ده‌ڵێت له‌وشوێنانه قوڕى باش هه‌یه و پێی دروست ده‌كرێت و وه‌كو فلته‌ریش ئاو ده‌پاڵێوێت و پاكى ده‌كاته‌وه.
ئامۆژگارى خانمانیش ده‌كات ئه‌وانه‌ى حه‌زیان له‌چاندنى سه‌وزایی و گوڵه و پێیان ده‌ڵێت له‌ناو مه‌ڕكانى سیرامیك سه‌وزایی و گوڵ مه‌چێنن چونكه گه‌شه ناكات و تا پێتان ده‌كرێت له‌ناو مه‌ڕكانى له قوڕ دروستكراو شت بچێنن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن